ده‌توانم چی یارمه‌تی وه‌ربگرم؟

یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازی پێک هاتووه‌ له‌

- قه‌ره‌بوو کردنی خه‌رجه‌کانی سه‌فه‌ر و بارکردنه‌وه‌

- یارمه‌تیێک بێت کۆمه‌کت پێ بکات بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گونجانه‌وه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی خۆت.

یارمتیه‌که‌ ده‌توانێت مه‌بله‌خێکی پاره‌ یان یارمه‌تیی به‌رهه‌می بێت. مه‌به‌ست له‌ یارمه‌تیی به‌رهه‌می خزمه‌ته‌کانی جۆراوجۆر و پێویستیه‌کانن، بۆ نموونه‌ یارمه‌تیکرن له‌

- په‌یداکردنی کار

- دامه‌زراندی کۆمپانیای خۆت

- داواکردنی په‌روه‌رده‌یی

- په‌یداکردنی خانوو

یارمه‌تیی به‌رهه‌می به‌ پێی پێویسیه‌کان و ئیمکانه‌کانی که‌سی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌گونجێندرێت. یارمه‌تیی به‌رهه‌می بۆ هه‌موو وڵاتێکی گه‌ڕانه‌وه‌ په‌یدا نابێت.

بڕە پارەی یارمەتی به‌ پێی وه‌ڵاته‌کان ده‌گۆڕێت. بۆ که‌سی گه‌وره‌ و منداڵه‌کانی که‌ له‌ گه‌ڵ خێزانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌کوو یه‌ک پاره‌ نادرێت. هه‌روه‌ها مومکینه‌ که‌ داوای زیاتر کردنی یارمه‌تی بکه‌یت، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ سه‌به‌بی تایبه‌تت هه‌یه‌، بۆ نوموونه‌ بارودۆخێکی قورسی کۆمه‌ڵایه‌تی یان نه‌خۆشیێکت هه‌بێت.

فه‌رماننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ده‌رباره‌ی یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ دڵخوازی (به‌ فینله‌ندی).

Valikko