ده‌توانیت یارمه‌تی وه‌ربگریت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌

ئه‌گه‌ر بته‌وێت دڵخوازانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆت، ده‌توانیت داوای یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ دڵخوازی بکه‌یت.

ناوه‌ندی پێشوازی کردنی په‌ناخوازان یان فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ری ده‌توانێت یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ پێت ببه‌خشێت، ئه‌گه‌ر

- بڕیارێکی نێگاتیڤت وه‌رگرتبێت له‌ سه‌ر داواکاری مافی په‌نابه‌رێتی

- داواکاریی خۆت له‌ سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی به‌تاڵ بکه‌یت

- قوربانیی بازرگانیی مرۆڤی بیت، و به‌ ڕه‌سمی دانیشتوانی شارێکی فینله‌ندا نه‌بێت

- مافی پاراستنه‌وه‌ی کاتی پێت درابێت

- مافی دانیشتنه‌وه‌ی کاتیت وه‌رگرتووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ ڕێگری له‌ به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ت هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ ڕه‌سمی دانیشتوانی شارێکی فینله‌ندا نیت

- مافی پاراستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌ بێت درابوو لێت وه‌رگیراوه‌ یان به‌تاڵ کراوه‌ و بڕیار دراوه‌ که‌ ده‌رتبکه‌ن

- مافی پاراستنه‌وه‌ی مرۆڤیت وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئیقامه‌ت ته‌واو بووه‌ یان ته‌واو ده‌بێت.

شه‌رتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی ئه‌وه‌ یه‌ که‌ به‌ دڵخوازی له‌ فینله‌نداوه‌ ده‌ڕۆیت. ده‌بێت هه‌موو داواکاریه‌کانی خۆت به‌تاڵ بکه‌یت مافی په‌نابه‌رێتی (به‌ ئینگلیزی)، مافی دانیشتنه‌وه‌ (به‌ ئینگلیزی) یان پاسپۆرتی بێگانه‌ (به‌ ئینگلیزی) یان سکاڵاکانی که‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ کردووته‌.

ته‌نیا به‌و شه‌رته‌ یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ پێت ده‌درێت، ئه‌گه‌ر پێویستیت پێ هه‌بێت و نه‌توانیت به‌ خۆت خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆت دابین بکه‌یت.

Valikko