Hyppää sisältöön
Turvapaikka Suomesta

یارمەتییەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بەپێی وڵاتەکان 

دەکرێت یارمەتییەکە پشتیوانیکردن بە پارەی دەستی بێت یان پشتیوانیکردن بە شتومەك بێت. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەتدا، شێوەی پشتیوانییەکە هەڵدەبژێریت. 

پشتیوانی بە پارەی دەستی

بڕی پشتیوانیکردن بە پارەی دەستی، پەیوەستە بەو وڵاتەوە کە بۆی دەگەڕێیتەوە:

  ئا A
١٥٠٠ یوڕۆ یارمەتیی ئاسایی
٧٥٠ یوڕۆ یارمەتیی منداڵ

A/ ئا) ئەڤگانستان، ئەنگۆلا، بوروندی، بەنگلادش، بێنین، بهوتان، بورکینا، فاسۆ، جیبۆتی، باشووری سودان، ئەتیوبیا، ئەریتیریا، گامبیا، گینیا، گینیا-بیسساو، هایتی، عێڕاق، یەمەن، کەمبۆدیا، کۆماری ناوەڕاستی ئەفریکا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا، لاۆس، لێسۆتۆ، لیبیریا، ماداگاسکار، مالاوی، مالی، مۆریتانیا، مۆزەمبیق، میانمار، نیپاڵ، نێجەر، گینیای ئیستیوائی، ڕواندا، زامبیا، سینیگال، سیێڕە لێۆنێ، سۆماڵیا، سودان، سوریا، تەنزانیا، تۆگۆ، چاد، ئوگاندا و زیمبابوی.

   ب B
٨٠٠ یوڕۆ یارمەتیی ئاسایی
٥٠٠ یوڕۆ یارمەتیی منداڵ

B/ب) ئەرمینیا، بۆلیڤیا، میسر، ئێل سالڤادۆر، فیلیپین، گانا، گواتیمالا، گویانا، هۆندئڕاس، ئیندۆنێسیا، هیند، ئێران، ئوردن، کامیرۆن، کاپ ڤێردێ، كینیا، کیرگیرستان، کۆماری کۆنگۆ، کەناری ڕۆژئاوا، مەغریب، مۆڵدۆڤا، نیکاڕاگوا، نیگێریا، کەناری عاج، پاکستان، سریلانکا، سوازیلاند، تاجیکستان، تونس، ئوکڕاینا، ئوزبێکستان، ڤێتنام.

  ج C
٥٠٠ یوڕۆ یارمهتیی ئاسایی
٣٠٠ یوڕۆ یارمهتیی منداڵ

C/ج) جەزائیر، ئەرجەنتین، ئازێربایجان، بۆتسوانا، بڕازیل، چیلی، کۆستاریکا، کۆماری دۆمینیکان، ئێکوادۆر، باشووری ئەفریکا، گابۆن، گۆرجیا،جاماییکا، کۆڵومبیا، کووبا، چین، کازاکستان، لیبیا، لوبنان، مالیزیا، ماوریشیس، مەکسیك، نامیبیا، پەنەما، تایلاند، تورکیا، تورکمانستان،ئوڕوگوای، ڕووسیای سپی و ڤەنێزوێلا.

  د D
٢٠٠ یوڕۆ یارمهتیی ئاسایی
١٠٠ یوڕۆ یارمهتیی منداڵ

  D/د) ئەلبانیا، بۆسنیا و هەرزێگۆڤینا، باکووری مەکەدۆنیا، ئیسڕائیل، کۆسۆڤۆ، مۆنتێنێگرۆ، سێربیا، ڕووسیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوڕوپا. 

ڕەزامەندی لەسەر پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی هاونیشتیمانانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوڕوپا، تەنها لە کاتێکدا دەدرێت، کە کەسەکە قوربانیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بێت.

ئەگەر ناوی وڵاتەکە لەم لیستەدا نییە، فەرمانگەی کۆچ ئەوە دیاری دەکات کە وڵاتەکە سەر بە کام گرووپە.

یارمەتیی زیادکراو

ئەگەر بنەمایەك هەبێت بە هۆکاری تەمەن، خاوەنپێداویستیی تایبەت، نەخۆشی، بارودۆخی خێزانی یان هۆکارێکی کەسیی تر، دەکرێت یارمەتییەکە بە زیادکراوییەوە بدرێت.

 هەروەها دەکرێت ڕەزامەندی لەسەر یارمەتیی زیادکراو بدرێت بە قوربانییانی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە یان بەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوار تەمەنی گەورەساڵییەوەیە.

دەکرێت کۆی بڕی پارەی پشتیوانیکردنی دەستی، لایەنی زۆر ئەم بڕە بێت:

- ٢٠٠٠ یوڕۆ بۆ هەر گەورەساڵێك و
- ١٠٠٠ یوڕۆ بۆ هەر منداڵێك.

ئەگەر داوای یارمەتیی زیادکراو دەکەیت، لە داواکارییەکەتدا بنەماکان بخەرە ڕوو، کە بۆچی پێویستیت بە پشتیوانیی زیاتر هەیە، لە دووبارە جێنشینکردنەوەتدا. 

یارمەتیی کەمکراو

ئەگەر گومانی بە بنەما هەبێت، کە مەبەست ئەوەیە سیستەمی یارمەتی بە هەڵە بەکار بهێنرێت، دەکرێت ڕەزامەندی لەسەر یارمەتییەکە بە کەمکراوی بدرێت یان هەر نەدرێت. ئەگەر تۆ داهاتت هەبێت، یان سامان و پارەی وشکەت هەبێت، یان تەنها ماوەیەکی کەم لە وڵاتەکەت دوور کەوتبێتیتەوە، بڕی یارمەتییەکە کەم دەکرێتەوە.

پشتیوانیکردن بە شتومەك

دەتوانیت بۆ شێوەی پشتیوانییەکەت، پشتیوانیکردن بە شتومەك هەڵبژێریت. بڕی پشتیوانیکردن بە شتومەك، پەیوەستە بەو وڵاتەوە کە بۆی دەگەڕێیتەوە. پشتیوانیکردن بە شتومەك بۆ وڵاتانی بەشی A، بۆ گەورەساڵ ٥٠٠٠ یوڕۆ و بۆ منداڵ ١٥٠٠ یوڕۆیە. پشتیوانیکردن بە شتومەك بۆ وڵاتانی بەشی B, C, D، بۆ گەورەساڵ ٣٠٠٠ یوڕۆ و بۆ منداڵ ١٥٠٠ یوڕۆیە. پشتیوانیکردن بە شتومەك بۆ ئیتاڵیا نییە، بەڵام دەکرێت بۆ ئەوێ، پشتیوانیکردن بە دەستی وەربگیرێت. 

ب، ج، د / D ,C ,B  ئا / A

 

٣٠٠٠ یوڕۆ ٥٠٠٠ یوڕۆ یارمهتیی ئاسایی
١٥٠٠ یوڕۆ ١٥٠٠ یوڕۆ یارمهتیی منداڵ