Hyppää sisältöön
Turvapaikka Suomesta

گەڕانەوەی دڵخوازانەی بە یارمەتی

ئایا دەتەوێت دڵخوازانە بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت یان ئەو وڵاتەی کە مۆڵەتی مانەوەت لەوێ هەیە؟ لەم لاپەڕانەدا لە بارەی گەڕانەوەی دڵخوازانە و چۆنێتی داوای یارمەتیەکانی گەڕانەوەی دڵخوازانە زانیاری دەدۆزیتەوە. هەروەها بەم زمانانە زانیاریت دەستدەکەوێت: عەرەبی، دەری، فارسی، ئینگلیزی، ئیسپانی، کوردی سۆرانی، سوێدی، ئوکراینی، سۆماڵی و ڕووسی.

دەتوانیت یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە وەربگریت ئەگەر هاوڵاتی وڵاتێکی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپایت و

  • داوای پەنابەریت کردووە و بڕیاری نەرێنی سەبارەت بە داواکەت دراوە،
  • داوای پەنابەریت کردووە و داوای پەنابەرییەکەت کشاندۆتەوە،
  • پێشتر پاراستنی نێودەوڵەتیت پێدراوە بەڵام هەڵوەشێندراوەتەوە
  • بەپێی یاسای بیانی بڕگەی ٥١ مۆڵەتی مانەوەت پێدراوە
  • پاراستنی کاتیت پێدراوە و بە فەرمی نەگوێزراویت بۆ سەر هیچ شارەوانیەک.

ناتوانیت یارمەتی گەڕانەوەی دڵخوازانە وەربگریت ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتێکی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، وڵاتێکی شێنگن یان وڵاتی سێیەم کە هاوڵاتیانی پێویستیان بە ڤیزە نییە بۆ فینلەندا. بەڵام دەکرێ گەشتی گەڕانەوەت بۆ ڕێکبخرێت.

دەکرێ بۆ ئەو قوربانییانەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە کە لە فینلەندا بە فەرمی سەر بە هیچ شارەوانیەک نین، گەشتی گەڕانەوە  ڕێکبخرێت و یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانەیان پێبدرێت بۆ هەر چی وڵاتێک بێت، تەنانەت بۆ وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا، شێنگێن یان وڵاتێکی تری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا کە هاوڵاتیەکانیان پێویستان بە ڤیزە نەبێت بۆ فینلەندا.

فەرمانگەی کۆچ ناتوانێت مۆڵەتی مانەوەت پێبدات لە فینەلندا ئەگەر یارمەتی گەڕانەوەی دڵخوازانەت وەرگرتبێت و لە ماوەی 5 ساڵ دوای گەڕانەوەکەت داوای مۆڵەتی مانەوەت کردبێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مافی داوای پەنابەریت هەیە.

بەهۆی دۆخی ئاسایشەوە و هێندێک هۆکاری تر، ناکرێ گەڕانەوەی دڵخوازانە بۆ هەموو وڵاتان ڕێکبخرێت. لەڕێگەی پرسیارکردن لە ناوەندی پێشوازییەکەت، بە ناردنی ئیمەیڵێک بۆ return@migri.fi یان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوەی دڵخوازانەوە 050 413 8625، دەتوانیت دۆخی ئەمنیی وڵاتی خۆت بزانیت.

یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە

یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە ئەم شتانە لە خۆ دەگرێت

  • ڕێکخستنی گەشتی گەڕانەوەی
  • یارمەتیدان لە ڕێکخستنی ئەرکەکانی گەڕانەوەدا
  • پاڵپشتی بۆ دووبارە خۆگونجاندن لە وڵاتەکەتدا.

یارمەتییەکە بە پلەی یەکەم بە شێوەی کاڵا و خزمەتگوزاری لە وڵاتی گەڕانەوەدا دەدرێت. مەبەست لەوە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر و کاڵایە کە بۆ نموونە دەبێتە یارمەتی

  • لە دامەزراندنی کاسبکارییەکی تایبەت بە خۆت دا
  • لە مەشق یان خوێندن دا
  • لە خەرجییەکانی نیشتەجێبوون دا
  • لە خەرجییەکانی خزمەتی تەندروستی دا

ئەو لایەنەی کە خزمەتگوزاریی دووبارە خۆگونجاندن پێشکەش دەکات، لەگەڵ خۆت دا و بە پێێ پیوێستییەکانت پلان بۆ بەکارهێنانی یارمەتی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانت ئامادە دەکات.

بڕی یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە

ئەگەر لە فینلەندا داوای پاراستنی نێودەوڵەتیت کردبێت و بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتێک کە هاوڵاتییەکانی پێویستیان بە ڤیزە هەیە بۆ فینلەندا، بڕی یارمەتیەکە پابەندە بە دۆخەکەتەوە.

  • ئەگەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی دوای وەرگرتنی ئاگاداریی یەکەم بڕیاری نەرێنیی سەبارەت بە داوای پەنابەری یان کشاندنەوەی یەکەم داوای پەنابەری داوای یارمەتی بکەیت، یارمەتییەکە ٥٣٠٠ ئێورۆویە.
  • ئەگەر لە سەرووی ٣٠ ڕۆژ لە دوای وەرگرتنی ئاگاداریی یەکەم بڕیاری نەرێنیی سەبارەت بە داوای پەنابەری یان کشاندنەوەی یەکەم داوای پەنابەری داوای یارمەتی بکەیت، یارمەتییەکە ٢٤٥٠ ئێورۆیە.
  • ئەگەر زیاتر لە یەک جار داوای پەنابەرییت کردبێت، یارمەتییەکە ٢٤٥٠ ئێورۆیە.

دەتوانیت ٣٠٠٠ ئێورۆ یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە وەربگریت ئەگەر

  • پاراستنی کاتیت پێدراوە و بە فەرمی سەر بە هیچ شارەوانییەک نیت
  • قوربانیی بازرگانیی بە مرۆڤەوەیت و بە فەرمی سەر بە هیچ شارەوانییەک نیت
  • بەپێی یاسای بیانی بڕگەی ٥١ مۆڵەتی مانەوەت پێدراوە.

یارمەتیی زیاتر کە بە پێی بارودۆخی تاکەکەسی دەدرێت

ئەگەر بارودۆخی تاکەکەسیی تۆ پێویستی بە یارمەتیی زیاتر بێت، دەتوانیت سەرباری یارمەتییە ئاساییەکە ١٠٠٠ یۆڕۆ یارمەتیی زیاتر وەربگریت. ئەو شتانەی کە کاریگەرییان هەیە بۆ سەر یارمەتیی زیادە بۆ نموونە؛ تەمەن، کەمئەندامی، نەخۆشی، بارودۆخی خێزانی یان هۆیەکی دیکەی بەراورد لەگەڵ ئەو هۆیانە.

یارمەتیی زیاتر دەکرێ بۆ ئەو وڵاتانەش بدرێت کە هاوڵاتیەکانیان پێویستیان بە ڤیزە هەیە بۆ فینلەندا.

داواکردنی یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە

مەرجی پێدانی یارمەتیی گەڕانەوەی دڵخوازانە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی دڵخوازانە لە فینلەندا بگوازیتەوە. پێویستە لەسەرت هەرچی داوانامەیەکت پێشکەش کردووە کە پەیوەندیی بە پەنابەرییەوە, مۆڵەتی مانەوە یان پاسەپۆرتی بیانیانەوە هەیە بکشێنیتەوە.

ئایا تۆ نەفەری سەر بە ناوەندی پێشوازیت؟

پەیوەندی بکە بە کارمەندانی ناوەندی پێشوازییەوە.

ئایا دوای ئەوەی کە خزمەتی پێشوازییەکەت کۆتایی هاتووە، بەبێ مۆڵەتی مانەوە لە فینلەندا ماویتەوە؟

فەرمانگەی کۆچ ئامۆژگاریت دەکات و یارمەتیت دەدات بۆ داواکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانە.

  • ژمارەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوەی دڵخوازانە 050 413 8625 (هەروەها WhatsApp)
  • دەتوانیت بەڕێگەی خزمەتی Securemail (ئیمەیلی پارێزراو)ی فەرمانگەی کۆچ لە (securemail.migri.fi) ئیمەیل بنێریت بۆ ناونیشانی return@migri.fi تاوەکو نامەکەت بە متمانەوە بگاتە جێ.

تاوتوێکردنی داواکە

ناوەندی پێشوازی یان فەرمانگەی کۆچ لە گەڵ تۆدا ئەو فۆڕمانە پڕ دەکاتەوە کە بۆ داواکە پێویستن و داواکەت تاوتوێ دەکات و بڕیاری لەسەر دەدات.

ناوەندی پێشوازی یان فەرمانگەی کۆچ دڵنیایی ئەوە لە پۆلیس یان کاربەدەستانی سنوور وەردەگرێت کە ئایا تۆ دەتوانیت دڵخوازانە بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت یان نا. ئەگەر پۆلیس دەستی بە پرۆسەی دەرکردنت لە وڵاتەکەی نەکردبێت و هیچ ڕێگرییەکی دیکە لە بەردەم گەڕانەوەی دڵخوازانە نەبێت، بڕیارەکە دەنێردرێت بۆ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM کە ئەویش بە دەوری خۆی دەست دەکات بە ڕێکخستنی کارەکانی گەڕانەوە.

ڕێکخستنی گەڕانەوە

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بە چەندین زمانی جیاجیا ئامۆژگاریی گەڕانەوەت پێ دەدات. ئەگەر پاسپۆرتت نییە، یارمەتی دەدرێیت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی گەشتکردن لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەتدا. دوای ئەوە IOM گەشتەکان بۆ وڵاتی گەڕانەوەت حجز دەکات. ئەگەر کێشەی تەندروستیت هەیە لە ڕێکخستنەکانی گەڕانەوەدا ڕەچاو دەکرێن. ئەو کاتەی کە فینلەندا جێ دەهێڵیت IOM زانیاری پەیوەندیکردنی ئەو لایەنانەت پێدەدات کە لە وڵاتەکەی خۆتدا یارمەتی گەڕانەوەت پێ دەدەن. هەروەها لە کاتی دەرچوونتدا IOM ئەو بەڵگەنامانەشت بۆ دەگەڕێنێتەوە کە لای دەسەڵاتدارانی فینلەندا بوونە.

زانیاریی زیاتر: